حزب الله-ی لوبنان بەندەری حەیفای لە باکووری خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستینی مووشەکباران کرد.
حزب الله-ی لوبنان راگەیاند کە ئەمڕۆ دەستیان بە هێرشێکی توندی مووشەک بۆ سەر بەندەری حەیفا کردوون.
بە پێی راگەیەندراوێکی حزب الله، بۆ پشتگری لە بەرخۆدان و گەلی فەلەستین لە غەززە و وڵامدانەوە بە کوشتنی مەدەنییەکان لە لوبنان، بە مووشەکی فادی ١ نیشتەجێی کریات ئاتا لە بەندەری حەیفا مووشەکباران کرا.
داگیرکەرانی سەهیۆنی پشتڕاستیان کرد کە لە لایەن حزب الله زیاتر لە ١٠ مووشەک ئاراستەی سەر حەیفا کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
محەمەد حوسێن سورور ناسراو بە حاج ئەبو ساڵح یەکێک لە فەرماندەکانی حزب الله-ی لوبنان لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر شەهید بوو.
ئاژانسی هاوکاری و ئاوادانی بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە رۆژهەڵاتی نزیک سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە ئونروا راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتەکانی شەو هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی سەربازی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ سەرباز کوژران و سەربازێکیش بریندار بوو.